کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هۆشداری لە شەپۆلی چوارەمی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەدات

.

12:44 PM - 19/10/2021

هەیسەم عوبەیدی بەڕێوەبەری گشتی و ئەندامی تیمی راگەیاندنی پزیشكی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگەیاند، شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەگەیشتووەتە عیراق، تاكە رێگەش بۆ رێگریكردن لە شەپۆلی چوارەم،  وەرگرتنی ڤاكسینەكان و پەیڕەوكردنی رێنماییە خۆپارێزییەكانە.
هەیسەم عوبەیدی راشیگەیاند: ئەگەری هەیە كۆتایی ئەمساڵ شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا روو لە عیراق بكات، هیواشی خواست تا كۆتایی ئەمساڵ بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی ئەو شەپۆلە، لە سەدا 50ی دانیشتوانی عیراق ڤاكسینیان وەرگرتبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە