کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فێدرێر ماڵئاوایی لەریزبەندی 10 یاریزانە باشەكەی جیهان كرد

.

09:56 AM - 19/10/2021

 رابیتەی یاریزانە موحتەریفەكانی تێنسی سەرزەوی جیهان ریزبەندیەكی نوێی یاریزانانی بڵاوكردەوەو دوای چەندین ساڵ و بەهۆی بەشداری نەكردن لەپاڵەوانێتییەكاندا، رۆجیە فێدرێری ئەستێرەی یارییەكە ماڵئاوایی لەریزبەندی 10 باشترین یاریزانەكەی جیهان كرد، بەهۆی پێكانەوە فێدرێر لەچەندین پاڵەوانێتیی نەیتوانیوە لەنێو ركابەری بەدەستهێنانی نازناو بێت، بەهۆیەوە ژمارەی خاڵەكانی كەمیكردووەو بۆ پلەی 11ی ریزبەندی دابەزی، كە بۆ یەكەمجار لەساڵی 2002ەوە هاتۆتە نێو باشترینەكانی جیهان، كە تائێستا 20 نازناوی پاڵەوانێتییە مەزنەكانی بەدەستهێناوە،لەریزبەندیەكەدا نۆڤاك جۆكۆڤیچ =ی سربی لەپێشەنگی ریزبەندی مایەوەو خاوەن 11 هەزارو 340 خاڵە و دانیێل میدڤیدیڤ-ی روسی –ش پلەی دووەمی بە 9 هەزارو 630 خاڵ گرتووە، هەروەها بە 7 هەزار و 995 خاڵ پلەی سێیەم بۆ ستیڤانۆس تسیتسیاس-ی یۆنانی-یەو ئەلكسەندەر زڤیریڤ-ی ئەڵمانیش بە 6 هەزارو 930 پلەی چوارەمی گرتووە، هەروەها رافائێل نادال لەپلەی پێنجەم جێگیربووەو خاوەن 5 هەزار و 613 خاڵە، هەریەك لە ئەندری رۆبلیڤی روسی و ماتیۆ بیریتینی ئیتاڵی و  دۆمینیك سیمی نەمسایی و كاسپر رۆدی نەرویجی لەگەڵ هۆبرت هۆركاش-ی پۆڵەندی پلەكانی شەشەم تا دەیەمیان گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە