کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دییگۆ سیمیۆنی داوایەك ئاراستەی هاندەران دەكات

.

09:55 AM - 19/10/2021

   دییگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئەتڵەتیكۆمەدریدی ئیسپانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی داوای لەهاندەرانی یانەكەی كرد یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ پڕ بكەنەوە بەرەنگی درێسی یانەكە بۆ پشتیوانیكردنی یاریزانەكان لەبەرامبەر یانەی لیڤەرپوڵ لەجەولەی سێیەمی چامپیۆنس لیگ لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیە سیمیۆنی سەرەتا لەبارەی ئاستی یانەی لیڤەرپوڵ وتی: یانەكانی چیڵسی و مان سیتی و لیڤەرپوڵ بەباشترین بارودۆخدا تێپەڕ دەبن  كە منیش دڵخۆشم كاتێك دەبینم یاری دەكەن  شێوازی فشاری بەرز  و جوڵە كە لیڤەرپوڵ پشتی پێ دەبەستێت كێشە بۆ ركابەرەكان دروست دەكات بەتایبەت لەهێرشی هەڵگەراوە لەوەڵامی پرسیارێك لەبارەی كاریگەری هاندەران لەسەر یانەكەی سیمیۆنی وتی: هیوادارم سبەینێ كورسی یاریگاكان پڕ ببنەوە بەهاندەران و درێسی سور و سپی یانەكە بپۆشن  هەروەها دەمەوێت بەبیری هاندەران بێمەوە چۆن توانیمان سەركەوتن لەبەرامبەر لیڤەرپوڵ تۆمار بكەین لەدوا یاری نێوانمان ئەوەش زۆر گرنگ بوو بۆمان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە