کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمرۆ كۆتایی بە وەرگرتنی تانەكان دێت

.

09:40 AM - 19/10/2021

موهەند مستەفا ئەندامی دەستەی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵەكان ، تەئكیدیكردەوە لەوەی ئەمرۆ كۆتایی بە وەرگرتنی تانەكان دێت ،وتیشی: بەشێوەیەكی گشتی هەزار و 250 تانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تۆماركراون ، ئاماژەی بەوشەكردووە ، مامەڵە لەگەڵ داتاكان و سەرجەم بەڵگەكان دەكرێت و دواتر دەخرێنە بەردەم ئەنجومەنی كۆمسیاران و بەرزدەكرێـنەوە بۆ دەستەی باڵای دادوەریی.
ئەو لێپرسراوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دووپایتشكردەوە ، هەر داواكارییەك سەبارەت بە ژماردنەوەی سەرجەم دەنگەكان بكرێت ، پێویستە ئەو داوایە بخرێتە بەردەم  دادگای فیدراڵی و لە دەسەڵاتی دادگاكەدایە هەر بریارێك لە بارەیەوە بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە