کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمین بابە شێخ: ی.ن.ك تەئكید لە یەكڕیزی كورد دەكاتەوە لە بەغدا

.

11:03 PM - 18/10/2021

ئەمین بابە شێخ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە میانی بەشداری لە بەرنامەیەكی تایبەتی كەناڵی گەلی كوردستاندا سەبارەت بە سەرادنی وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لای یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا هاوڕابووین لەسەر پرسی یەكڕیزی هەموو حزب و لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا, تەئكیدیشیكردەوە: لەوەی یەكڕیزی كورد گرنگە بۆ بەدیهێنانی خواستی گەلەكەمان, سەبارەت بە هاوپەیمانی نێوان ی.ن.ك و بزووتنەوەی گۆڕان ئەمین بابە شێخ رایگەیاند: دوای تێپەڕبوونی دوو رۆژ بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا وەفدی باڵای ی.ن.ك بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی كرد و تەئكیدی لە بەردەوامی هاوپەیمانی نێوان یەكێتی و گۆڕان كردەوە, وتیشی: یەكێتی پێی باشە هاوپەیمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بەردەوام بێت و گەشەی پێبدرێت, سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق ئەمین بابە شێخ تەئكیدیكردەوە: ئەو پۆستە بۆ كورد و لە ناو كوردیشدا بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەبێت.

lCdjLvH4ivU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە