کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زوبەیعی پلانداڕێژەری تەقینەوە خوێناوییەكەی بەغدا كێیە و چیكردووە ؟

.

09:40 PM - 18/10/2021

پلانداڕێژەری تەقینەوە خوێناوییەكەی ساڵی 2016 ی كەرادە لە بەغدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ دەستگیركردنی ڕاگەیەندرا بەرپرسە لە شەهیدكردنی سەدان هاوڵاتی عێراق.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتید پرێسی ئەمریكی؛ لەزاری بەرپرسانی هەواڵگری عێراقەوە بڵاویانكردوەتەوە: زوبەیعی بەرپرسی یەكەمی تەقینەوەكەی كەرادەیە كە بووە هۆی كوژرانی نزیكەی 300 كەس و برینداربوونی 250 كەسی دیكە.
لەبارەی ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنەكەیەوە، ئاژانسە ئەمریكییەكە ئەوەی گواستوەتەوە، زوبەیعی هاوڵاتییەكی عێراقییە و لە ئۆپراسیۆنێكی ئاڵۆزدا بەهاوكاری لەگەڵ وڵاتێكی دراوسێ كە ناوی نەهێنراوە دەستگیركراوە، ئەوەش دوای چەند مانگێك لە چاودێرییكردنی بەشێوەیەكی وورد و دوو رۆژ لەمەوبەر گواستراوەتەوە عێراق.
زوبەیعی 29 ساڵ سەر بە رێكخراوی قاعیدە بووە و لە زیندانی كروبەر لای ئەمریكییەكان زیندانی بووە تا ساڵی 2008، پاشان لە زیندانی ئەبوغرێب لەساڵی 2013 هەڵهاتووە و پەیوەندیكردووە بە داعشەوە.
بەشێك لە كردەوە تیرۆرستییەكانی بە وتەی شارەزای هەواڵگری و ئاسایش (فاضل ابو رغیف) :
-  تەقینەوەكەی كەرادە
-  تەقینەوەكەی بازاری عەرەبیی
-  تەقاندنەوەی باڵەخانەی پارێزگای بەغداد
-  بەرپرسی تیرۆركردنەكانی كەرخ بووە
-  بەرپرسی سوپای عەسر بووە
-  بەرپرسی كەتیبەی بیلاوی
-  بەرپرسی تەقینەوەكان بووە
-  بەرپرسی گروپە تیرۆرستییەكانی ناوچەی موتبیجە بووە
-  بەرپرسی گروپە تیرۆرستییەكانی دیالە بووە
-  بەرپرسی گواستنەوەی خۆكوژەكان بووە
-  بەرپرسی لەسێدارەدانی هاوڵاتیانی بێتاوان بووە
-  چەندین بۆمب و تەقینەوەی لە ساڵەكانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ گواستوەتەوە.
-  بەرپرسی گواستنەوەی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكان بووە

سەرچاوە: پەڕەی رەسمی دژەتیرۆر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك

CTG Kurdistan

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە