کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە 7 ساڵی رابردوودا تۆماركرد

.

05:39 PM - 18/10/2021

لەگەڵ پێشبینییەكان بۆ زیادبوونی قەبارەی خواستەكان لەسەر نەوت و كەمبوونەوەی بڕی خراوەرووی ئەو بەرهەمە، ئەمرۆش نرخی نەوت بەرێژەی زیاتر لەسەدا یەك بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینیووەو نرخی بەرمیلێك نەوتیش گەیشتە نزیكەی 86  دۆلار.
لەو چوارچێوەیەشدا، ئەمرۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی جۆری تێكەڵەی برێنت لە بازارەكانی جیهان بەرێژەی سەدا یەك 81 بەرزبونەوەی بەخۆیەوەبینی و بە زیادبوونی 87 سەنت گەیشتە 85 دۆلارو 73 سەنت، كە ئەوەش بە بەرزترین نرخی تۆماركراوی ئەو بەرهەمە دانرێت لەپاش ساڵی 2014وە، هەروەك بەرمیلێك نەوتی سوكی ئەمریكاش بەرێژەی سەدا یەك پۆینت 4 بەرزبوونەوەی تۆماركرد و بەزیادبوونی دۆلارێك و 12 سەنت بە نرخی 83 دۆلارو 40 سەنت بۆ هەر بەرمیلێك مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش لە كاتێكدایە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی غازی سروشتی و خەڵوزی بەردینەوە قەبارەی خواست لەسەر نەوت رووی لەبەرزبوونەوە كردووە و قەبارەی نەوتیش هێشتا لەئاستێكی كەمدایەو ئۆپیك پڵەس هیچ كۆبوونەوەیەكی نائاسایی و بەپەلەی بۆ گۆرانكاریكردن لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ئەنجام نەداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە