کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كشتوكاڵی عیراق چاندنی وەرزی زستانە 50% كەمدەكاتەوە

.

05:22 PM - 18/10/2021

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق بڕیاریدا بەهۆی كاریگەرییەكانی وشكەساڵییەوە چاندنی وەرزی زستانە بەرێژەی لەسەدا 50 كەم بكاتەوە.
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق بە مەبەستی بڕیاردان لە پلانی چاندنی وەرزی زستانەی كشتوكاڵی بۆ ساڵی 2021 -2022 كۆبۆوەو تیایدا بڕیاردرا، بەدەر لە پارێزگای دیالە لە تەواوی پارێزگاكانی تر، بە هۆكاری كەمبوونەوەی ئاوی رووبارەكان‌و كاریگەرییەكانی وشكەساڵی بەرێژەی لەسەدا 50 چاندنی كشتوكاڵی كەم بكاتەوە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئەوەخرایەروو: بڕی ئاوی كۆگاكراو لە نێو بەنداوەكان تەنها بەشی داچاندنی 250 هەزار هێكتار زەوی دەكات.
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق باسی لەوەشكردوە: ئامانجی پلانی كشتوكاڵی  بۆ چاندنی وەرزی زستانە ئەوەیە، بتوانن بڕێكی گونجاو لە ئاوی رووبارو سەرچاوە ئاوییەكان بۆ كشتوكاڵكردن تەرخان بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە