کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی پارێزەری پاراستنی مافخوراوان دەبێت

.

04:10 PM - 18/10/2021

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە خانەوادەی (ھەڤاڵ محەمەد کاکە خان)، کارمەندی سیكیوریتی یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە ناحەق کوژرا.
لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی و سەرەخۆشی بۆ خانەوادەی کۆچکردوو پێیڕاگەیاندن ئەم رووداوە دڵتەزێنە مایەی نیگەرانی قوڵی بووە، چونکە گەنجێک لەپێناو بژێوی ژیانی ئەرکی سەرشانی خۆی بەجێدەگەیاند و بەشداربووە لەپاراستنی ئارامی شار، بەڵام بەداخەوە بەوشێوە نامرۆڤانەیە ژیانی گەنجێک کە لەسەرەتای تەمەنیدابوو کوژێنرایەوە و دڵنیایکردنەوە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بەھیچ شێوەیەک مایەی لێخۆشبوون نین.
بافڵ تاڵەبانی روونیشیکردەوە پشتگیری لەھیچ تۆمەتبارێک ناکات و رێگاش نادات یاساشکێنان بەناوی ھەر پاساوێکەوە داڵدەبدرێن، لە یەکێتیش ھەر کەسێک لە ھەر پلەو پۆست و بەرپرسیارێتییەکدا بێت و تێوەگلابێت بە یاساشکێنی، بەتوندترین شێوە رووبەڕووی دەبینەوە و راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەکەین، چونکە ھیچ کەسێک نابێت لەسەروو یاساوە بێت و ئەم ئارامییەی ھەیە پارێزگاری لێدەکەین و بە کردەوەش سەلماندوومانە ئارامی و ئاسایش لامان ھێڵی سوورە.
بافڵ تاڵەبانی وتیشی لەمەودوا یەکێتی پارێزەری پاراستنی مافخوراوان دەبێت و داکۆکیکاری سەرسەختی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاکانیش دەبین و ئەم نیەتە ئەرکی ئێمەیە وە جێبەجێی دەکەین.

tNXd-LvLoAI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە