کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یانەی بەرشەلۆنە زیاتر لەیەك ملیار یۆرۆ قەرزدارە

.

11:39 AM - 18/10/2021

سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە بڕو شێوازی قەرزەكانی یانەكەی ئاشكراكردو ئەوەشی راگەیاند یانەكەی بەقەیرانێكی دارایی خراپدا تێدەپەرێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەرییەكی خراپ لەسەر داهات و دەستكەوتی یانەكانی جیهان دروستبووە، بەهۆیەوە زۆربەی یانەكانی بەقەیرانی دارایدا تێدەپەرن وبۆ كەمكردنەوەی قەبارەی قەیرانەكەش پەنایان بۆ كەمكردنەوەی موچەی یاریزانەكانیان بردەوە، خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە لەلێدوانێكیدا ئاشكرایكردووە كە یانەكەی بری یەك ملیارو 350 ملیۆن یۆرۆ قەرزدارە و لەخزێنەی یانەكەشیان هیچ بڕە پارەیەكیان نییەو لەمساڵدا بری 60 ملیۆن یۆرۆ كورت هێنانیان لەبودجەدا هەبووە، هەروەها سەرۆكی یانە كەتەلۆنیەكە رایگەیاندووە لەوەرزی 2020-2021 یانەكەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە بری 481 ملیۆن یۆرۆ زیانی بەركەوتووە و بری 92 ملیۆن یۆرۆش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، جێگەی باسە لەوەرزی رابردووەوە یانەی بەرشەلۆنە بەبارودۆخێكی خراپدا تێدەپەرێت و تائێستاش دووچاری چەندین ئەنجامی خراپ و نەخوازراوە بووەتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە