کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەكان دەستپێشخەریی دەكات

.

09:35 - 18/10/2021

یەكێتی بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەكان دەستپێشخەریی دەكات
 ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن باسی لەدوایین پێشهاتەكان كرد و رایگەیاند لەپێناوی بەدەستهێنانی مافە رەواكانی گەلەكەمان لەچوارچێوەی دەستووردا ئێمە دەستپێشخەردەبین بۆ دانوستاندنەكانی یەكڕیزی ویەكبەرنامەیی كورد لە بەغدا و هەروەها پێشوازی لە دەستپێشخەری لایەنە سیاسییەكاننیش بۆ هەمان مەبەست دەكەین.
ئەمین بابەشێخ وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ  كوردسات نیوز رایگەیاند بەرنامەمان هەیە لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەست بە دانوستان و سەردانی لایەنەكان بكەین بە تایبەت لایەنەكانی هەرێمی كوردستان و ئامانجمانە بە یەك دەنگ و یەك ڕیزی بچینە بەغدا.
وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەوەشی ئاشكراكرد، بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەكان ئێمە دەستپێشخەری خۆمان دەكەین وپێشوازی لە هەر دەستپێسخەریەك دەكەین بۆ دانوستاندن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە