کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە رانیە لەزیادبووندایە

.

10:32 PM - 17/10/2021

دوای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەربڵاو لەسنووری ئیدارەی راپەڕین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دۆخەكە زۆر مەترسیدارە داواشی لە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی كرد بە دەم داواكارییەكانی كەرتی تەندروستیەوە بچن  بۆ دروستكردنی كارگەیەكی ئۆكسجین لە سنوورەكە, داواشی لە هاوڵاتیان كرد زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان ببن و دوور بكەونەوە لە شوێنی قەرەباڵغ .
هاوكات لێپرسراوی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بەگەلی كوردستانی راگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیەكەیان هەموو هاوكارییەك پێشكەش بە كەرتی تەندروستی سنووری ئیدارەی ڕاپەرین دەكات بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی دۆخەكە بكرێت.

C4JYfzDixIE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە