کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: لە خوا داواكارین هەموو ساڵێك ئەم یادە پیرۆزە بە خێر و خۆشی و ئارامی بگەڕێتەوە ناومان

.

09:32 PM - 17/10/2021

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەبۆنەی ساڵیادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام درودی خودای لەسەر بێت پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە: یادی مە‌ولودی پێغە‌مبە‌ری ئیسلام محە‌ممە‌د درودی خودای لەسەر بێت لە‌هە‌موو موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز بێت، لە بەشێكی تری پەیامەكەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمدا ئاماژە بەوەكراوە: لە‌خودا داواكارین هەموو ساڵێك ئە‌م یادە‌ پیرۆزە‌ بە خێر و خۆشی و ئارامی بگەڕێتەوە ناومان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە