کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی: ھیوادارم یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) ھاندەرمان بێت بۆ قوڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان و کارکردنمان بۆ خزمەتکردنی خەڵک

.

09:22 PM - 17/10/2021

یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی، پێغەمبەری مەزن محەمەد (د.خ) لە گەلی کورد و تەواوی موسڵمانانی جیھان پیرۆز دەکەم.

ھیوادارم ھاتنەوەی ئەم یادە پیرۆزە، ھاندەرمان بێت بۆ برەودان بە بەھا باڵاو پیرۆزەکانی ئاینی ئیسلام و رەوشتە بەرزەکانی پێغەمبەر (د.خ) بە کاری چاکەکاری و قوڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان و کارکردنمان بۆ خزمەتکردنی خەڵک و زاڵبوونمان بەسەر کێشە و گیروگرفتەکان لە پێناو ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان.
ھەر شادو سەرفرازبن.

بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە