کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێمی كوردستان 1147 توشبووی تر بە كۆرۆنا تۆماركرا

.

08:34 PM - 17/10/2021

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری نوێی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و رایگەیاند لە 24 سەعاتی رابردوودا هەزار و 147 توشبووی نوێ‌ بە پەتاكە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان تۆماركراوە بەجۆرێك 581 حاڵەتیان لە هەولێرو 277 لە سلێمانی و 129 لە دهۆك و 51 لە پارێزگای هەڵبەجە و 49 لە ئیدارەی گەرمیان و 60 حاڵەتیش لە ئیدارەی راپەڕین بووە.
تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە: كە هەر لە 24 سەعاتی رابردوودا 12 توشبووی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 517 توشبووش چاكبوونەتەوە, بەپێی نوێترین ئامار كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 350 هەزار و 195 حاڵەت و لەو ژمارەیە 325 هەزار و 164 توشبوو چاكبوونەتەوە و 6 هەزار و 136 توشبووی پەتاكەش گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە