کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لایەنگرانی حەشدی شەعبی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن دەكەن

.

08:32 PM - 17/10/2021

لایەنگرانی حەشدی شەعبی و هێزە شیعەكان كە ژمارەی كورسییەكانیان لەپەرلەمانی عیراق كەمیكردووە، لەگۆڕەپانی عەدەنی شاری بەغدا دەستیان بەخۆپیشاندان و ناڕەزایی كرد و دروشمی دژ بە ئەمریكا و ئیسرائیلیان وتەوە و لەهەمان كاتیشدا ئەنجامی هەڵبژاردنیان رەتكردەوە.
لەبەرامبەریشدا هێزە ئەمنیەكانی عیراق لەچەند ناوچەیەكی شاری بەغدا و شوێنەكانی تر بڵاوبوونەتەوە بۆ ئەوەی ئارامی بپارێزن و رێگری بكەن لەهەر هەوڵێك بۆ تێكدانی سەقامگیری و دروستكردنی پشێوی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە