کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مالكی داوای لە خوپیشاندەران دەكات خۆیان لە توندوتیژی بەدووربگرن

.

08:30 PM - 17/10/2021

نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تویتێكدا كە ئاڕاستەی خۆپیشاندەران و هاوڵاتیانی ناڕازی لە دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنی كردووە ئاماژەی بەوەداوە: كە لەم كاتە مەترسیدارەی رێڕەوی پرۆسەی سیاسیدا تكا دەكەین، ناڕەزایەكانتان لەسەر دەرەنجامی هەڵبژاردنەكان بەشێوەیەكی ئاشتییانە بێت و پارێزگاری لە ئاسایش و ئارامی خۆتان بكەن و رێگە مەدەن كەسانی گێرەشێوێن ئەم هەلە بقۆزێنەوە لەبەرئەوەی تێكدانی ئارامی و ئاسایش پێچەوانەی خواست و ئارەزووی هەمووانە كە هەوڵی بۆ دەدەن.
ئەم داوایەی نوری مالكی دوای ئەوە دێت كە لە بەشێك لە ناوچەكانی بەغدا و چەند شارێكی باشوور و ناوەڕاستی عیراق خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن دەستیپێكردووە و لە هەندێك ناوچەش خۆپیشاندانەكان توندوتیژی لێكەوتۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە