کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزە ئەمنییەكان خرانە ئامادەباشییەوە

.

08:25 PM - 17/10/2021

شەوی ڕابردوو بەهۆی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكانەوە هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە بەغدای پایتەخت خرانە ئامادەباشییەوە و لە چەند ناوچەیەكی ئەو شارە بە چڕی بڵاوەیانپێكرا.
دوای ڕەتكردنەوەی ئەنجامە بەراییەكان لە لایەن بەشێكی زۆری هێزە شیعەكان پێشبینیدەكرا ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان ببێتە هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی، بەو هۆیەوە شەوی ڕابردوو چەند سەعاتێك پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی عێراق خرانە ئامادەباشییەوە و لە چەند ناوچەیەكی بەغدای پایتەخت بڵاوەیانپێكرا.

kPtNG9I5cmo

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە