کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەرێم ئامادەیە لە كەرتی وزەدا هاوكاری بەغدا بكات

.

05:28 PM - 17/10/2021

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئامادەیی پیشان دەدات لە كەرتی وزەو مەلەفی نەوتدا هەماهەنگیەكی زیاتر لەگەڵ حكومەتی عیراق بكات.
كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم سەردانی بەغدا كرد‌و لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ بۆ ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق، باسیان لە زیاتر پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و ناوەند لە كەرتی وزەو نەوتدا كرد.
ئەتروشی ئامادەیی هەرێمی كوردستان‌و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی پیشانداوە بۆ هەماهەنگی زیاتر و بەردەوامی گفتوگۆكانی نێوانیان لەپێناو گەشەپێدانی پیشەسازی نەوتدا.
لەبەرامبەریشدا وەزیری نەوتی عیراق تەئكیدی لەسەر گرنگی بوونی شەفافیەت و ئاڵوگۆری زانیاری راست و دروستكردۆتەوە لە مەلەفی نەوتداو ئامادەیی خۆی بۆ هەماهەنگیكردن پیشانداوە لەپێناو بەرزكردنەوەی داهاتەكانی ئەو كەرتەو ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرهێنان و بەدیهێنانی ئامانجە خوازراوەكان.
هەروەك تەوەرێكی تری دیارەكەی نێوانیان پەیوەستبووە بە چڕكردنەوەی هەوڵەكانیان بۆ زیادكردنی وەبەرهێنان لە پرۆژەی وزەی خاوێن و پەرەپێدانی كێڵگەكانی غاز.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە