کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شۆفێرانی هێڵەكانی پاس لە سلێمانی ناڕەزایی دەردەبڕن

.

05:23 PM - 17/10/2021

شۆفێرانی هێڵەكانی پاسی گەڕەكەكانی ناوشاری سلێمانی‌و پاسی گواستنەوەی خوێندكاران، دژی گرانبوونی نرخی بەنزین لەبەردەم قائیمقامیەتی سلێمانی كۆبونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
هاوكات قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ خاوەنی كۆمپانیاكانی گواستنەوەی خوێندكاران كۆبۆوە‌و بڕیاریدا هەر خوێندنگەیەك پارە لە كۆمپانیاكان وەربگرێت، ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەر دەگرنەبەر.
خاوەنی كۆمپانیاكانی گواستنەوەی خوێندكارانیش، پشتگیری خۆیان بۆ بڕیارەكانی قائیمقامی سلێمانی دەربڕی‌و رایانگەیاند: لەبەرژەوەندی هەموان دەبێت بەتایبەت خوێندكاران‌و خێزانەكانیان.

WIYuegnwhpc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە