کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە خولی نایابی كوردستان شێروانە لە ئاراراتی بردەوە

.

02:43 PM - 16/10/2021

لە خولی نایابی كوردستان شێروانە لە ئاراراتی بردەوە
 لەبەردەوامی ڕكابەریەكانی هەفتەی یەكەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان  شیروانەی كەلار میوانداری یانەی ئاراراتی كرد  لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی یانەی شیروانە بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و لە دەقیقەی 3 لەریگەی حەمزە حەمید گۆلی پیشكەوتنی تۆمار كرد   هەر لە درێژەی پیشاندانی ئاستە بەرزەكەیان و لەدەقیقەی 32 حەمزە حەمید گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆماركرد و گیمی یەكەم بەئەنجامی دوو گۆل بێ بەرامبەر بە سوودی شێروانە كۆتایی هات  لەگیمی دووەم یانەی ئارارات هەموو هەوڵێكی چڕكردەوە بۆ تۆمار كردنی گۆڵ و گەرانەوە كەشی  یارییەكە  بەلام هەوڵەكانیان بێ ئەنجام بوون و  یارییەكەش بەئەنجامی گێمی یەكەم و بە دووگۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی شێروانە كۆتاییهات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە