کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەدان سكاڵا لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە تۆمار كراوە

.

10:19 AM - 16/10/2021

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە: 356 سكاڵایان لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەخت بەدەستگەیشتووە، بەجۆرێك 329 سكاڵایان لەسەر دەنگدانی گشتی و 27 سكاڵاش لەسەر دەنگدانی تایبەت تۆماركراون، راشیگەیاند: لیژنە تایبەتمەندەكانی كۆمسیۆن سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە سكاڵاكان و لە حەوت رۆژدا بڕیار لەسەر هەموو سكاڵاكان دەدرێت و دوای یەكلابوونەوەی سكاڵا و تانەكانیش، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت، كە ئەو ئەنجامەش جارێكی تر قابیلی تانەلێدانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە