کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی: پێویستە كۆمسیۆن بەدواداچوونی جدی بۆ تانەكان بكات

.

09:21 PM - 14/10/2021

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق داوا لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەكات بەدواداچوونی جدی بۆ تانەی لایەنەكان بكات، هۆشداریشیدا لە هەر هەوڵێك بۆ دەركردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لە چوارچێوە یاساییەكەی.
كازمی لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیدا ڕایگەیاند، پابەندبوون بە بەڵێنەكەیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
وتیشی، یەكەمجارە هەڵبژاردن بە بێ خۆكاندیدكردنی سەرۆك وەزیران بەڕێوەدەچێت و بەشداری هەڵبژاردنیشی نەكردووە لە پێناو بەخشینی ڕاستگۆیی و متمانە بە پڕۆسەكە. سەرۆك وەزیران تەئكیدیشی كردەوە، لەو هەڵبژاردنەدا دۆڕاو نییە و هەمووان براوەن، ئەوانەشی تانەیان لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردن پێشكەشكردووە، پێویستە ڕێكار و چوارچێوەی یاسایی بگرنە بەر.  هەروەها كازمی داواشی لە كۆمسیۆن كرد بەدواداچوونی جدی بۆ تانەكان بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە