کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

برێت مەكگۆرك سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات

.

08:43 PM - 14/10/2021

 بۆ تاوتوێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ، بەمنزیكانە برێت مەكگۆرك، بە نوێنەرایەتی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان كۆدەبێتەوە، مەكگۆرك دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی عیراق، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ سەركردە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.   سەردانی چاوەڕوانكراوی برێت مەكگۆرك بۆ عیراق، دوای ئەوە دێت ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ بەشێك لەلایەنە شیعەكان كۆبۆوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە