کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەرێم و بەغدا لەسەر بەبازاڕكردنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان رێككەوتن

.

04:44 PM - 14/10/2021

هەرێم و بەغدا لەسەر بەبازاڕكردنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان رێككەوتن
وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم و وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رێكەوتنێكیان بۆ بەبازاڕكردنی بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی جووتیاران ئیمزاكرد، بەپێی ڕێككەوتنەكەش بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەرێگەی كۆمپانیای گشتی پێداویستیە كشتوكاڵییەكانی عێراقەوە هەناردەی پارێزگاكانی باشوورو ناوەراست دەكرێت.
هاوكات وەزارەتی كشتوكاڵ سەرقاڵی ئامادەكاریە بۆ كردنەوەی پێشانگایەكی كشتوكاڵی‌و بەروبوومی ئاژەڵی لە هەولێر، كە بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو بەهاوبەشی لەنێوان وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم‌و وەزارەتی كشتوكاڵی فیدراڵی بكرێتەوە.

e_uUYLbQtNQ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە