کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی ناوەندی عیراق مامەڵەپێوەكردنی بیتكۆین قەدەغە دەكات

.

04:41 PM - 14/10/2021

بانكی ناوەندی عیراق مامەڵەپێوەكردنی بیتكۆین قەدەغە دەكات

 لەگەڵ بەرزبونەوەی زیاتری بەهای دراوی بیتكۆیندا، بانكی ناوەندی عیراق لە راگەیەندراوێكدا مامەڵەپێوەكردنی ئەو دراوە ئەلیكترۆنیە قەدەغە دەكات .
بانكی ناوەندی عیراق لە راگەیەندراوێكدا، كە لەپێگەی رەسمی خۆی لە ئینتەرنێت بڵاویكردۆتەوە ئەوەی خستۆتەروو، كە مامەڵە پێوەكردنی دراوە ئەلیكترۆنیەكان لەنێویشیاندا بیتكۆین مەترسیەكی زۆریان لەسەرە، لەنێویاندا ئەو مەترسیانەی پەیوەستن بە فێڵكردن و هاككردنی ئەلیكترۆنیەوە.
ئەوەشی روونكردۆتەوە، كە بانكی ناوەندی پاڵپشتی لە گشتاندنی نوسراوێك دەكات بۆ قەدەغەكردنی مامەڵەپێوەكردنی ئەو دراوە و لێپرسینەوەكردن لەگەڵ ئەو كەسانەشی مامەڵەی پێوە دەكەن، بەپێی بەندەكانی یاسای سپیكردنەوەی پارە كە لەساڵی 2015دا دەكراوە.
بەپێی راگەیەندراوی بانكی ناوەندی دراوە ئەلیكترۆنییەكان تەنها لەرێگەی ئینتەرنێتەوە مامەڵەی پیوەدەكرێت بێ‌ ئەوەی هیچ بوونێكی ماددی هەبێت و تەنها لەرێگەی ئینتەرنێتیشەوە بۆ كڕین و فرۆشتن بەكاردێت و بەكارهێنەریش دەبێت خاوەنی كارتی بیتكۆین بێت.
پاڵپشتییەكانی بانكی ناوەندی عیراق بۆ قەدەغەی مامەڵەپێوەكردنی دراوی بیتكۆین لە كاتیكدایە ئێستا زۆرێك لە مامەڵەكارانی دراو داوا دەكەن بانكەكە خۆی هاوشێوەی ئەو دراوانە دراوێكی ئەلیكترۆنی بۆ شوێنگرتنەوەیان دەربكات بەو پێیەی ئێستا ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی عیراق و بازرگانان مامەڵە بە دراوی ئەلیكترۆنیەوە دەكەن و جیهانیش لەرێگەی تەكنەلۆژیاوە بەرەو پێش دەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە