کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق رووبەرووی خراپترین دۆخی وشكەساڵی بۆتەوە

.

04:40 PM - 14/10/2021

 عیراق رووبەرووی خراپترین دۆخی وشكەساڵی بۆتەوە
 رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بەنەتەوەیەكگرتوەكان ئاشكرایكرد، كە عیراق لە ماوەی 40 ساڵی رابردوویدا رووبەرووی خراپترین دۆخ و شەپۆلی وشكەساڵی بۆتەوە، كەبۆتەهۆی كەمبونەوەیەكی زۆری بەرهەمە كشتوكاڵییەكان و لە گەڵیشدا قەیرانێكی توندی بەدخۆراكی تیایدا سەریهەڵداوە.
عەلی رەزا قورەیشی نوێنەری رێكخراوی فاو لە عیراق رایگەیاند: كەمی بارانبارین و ئەو وشكەساڵییەی رووبەروی عیراق بۆتەوە لەماوەی 40 ساڵی رابردوودا بێ‌ وێنەیەو رێكخراوەكەشیان لە پلانی ستراتیژی خۆیدا بۆ دابینكاری خۆراك بۆ چەند ساڵی داهاتوو بە دیاریكراوی ئاماژەی پێداوە .
وتیشی: ئابوری عیراق لەم دووساڵەدا رووبەروی چەندین ئاستەنگ بۆتەوە لە پیشەوەیاندا دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرۆناو پاشان دابەزینی بەهای دینار لەبەرامبەر دۆلار،  كەبۆتە هۆی دابینكاری ئاسایشی خۆراك لەلای خێزانە هەژارەكان.
هەروەك كەمی رێژەی بارانبارین ئاستی بەرهەمهێنانی دانەوێڵەی لە عیراق بەرێژەی سەدا 38 كەمكردۆتەوە و  پارێزگایەكی وەك نەینەواش بەهۆی هەمان گرفتەوە رێژەی سەدا 70ی بەرهەمەكەی لە گەنم و جۆ لەناوچووەو لە هەرێمیش ئاستی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە بۆ نیوە كەمبۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە