کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهای لیرەی توركی زیاتر دابەزی

.

04:38 PM - 14/10/2021

بەهای لیرەی توركی زیاتر دابەزی
بەبڕیاری سەرۆك كۆماری توركیا سێ ئەندامی لیژنەی سیاسەتی نەختینەیی بانكی ناوەندیی توركیا لە پۆستەكانیان دوورخرانەوە، بەوهۆیەشەوە بەهای لیرەی توركی بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی‌و 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 919 لیرە.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، بەبڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا هەریەك لە سەلیم تۆمەن‌و ئۆیگۆر نامیك‌و عەبدوڵا یاواسی، كە ئەندامی لیژنەی سیاسەتی نەختینەیی بانكی ناوەندیی توركیا بوون، لە كارەكانیان دوورخرانەوە‌و سێ كەسی تری لەشوێنی ئەوان دانا.
لەدوای ئەو گۆڕانكارییانەش، بەهای لیرەی توركی بەڕێژەی لەسەدا یەك دابەزی‌و یەك دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 9 لیرە و 19 قوڕوش، بەڵام ئێستا بە 9 لیرە و 15 قوڕوش مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بانكی ناوەندی توركیا سەرەڕای بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان بۆ نزیكەی لەسەدا 20، لە مانگی رابردوودا ڕێژەی سوودی بانكی لەسەدا 19وە بۆ لەسەدا 18 كەمكردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە