کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیۆ هیرناندیزی یاریزانی میلان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

.

01:31 PM - 14/10/2021

یانەی میلانی ئیتاڵی رایگەیاند: ئەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بۆ سیۆ هیرناندیزی بەرگریكار كراوە لەدوای گەرانەوەی لەهەڵبژاردەی فەرەنسا بەپۆزەتیف گەراوەتەوە واتە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە، هیرناندیز لەدوو یاری قۆناغی پێش كۆتایی و یاری كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا بەسەرەكی لەپێكهاتەی فەرەنسا بەشداری كرد لەبەرامبەر بەلجیكا و ئیسپانیا لەرێگەیەوە توانی گۆڵێك تۆمار بكات و گۆڵێكیش دروست بكات و هاوكار بێت لەبەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتی یەكە لەلایەن هەڵبژاردەی وڵاتەكەی، یانەی میلان لەرێگەی پێگەی رەسمی خۆی لەئینتەرنێت ئاشكرای كردووە: ئەنجامی پشكنینەكەی هیرناندیز بەپۆزەتیف گەراوەتەوە و ئەوەش بەلایەنە تەندروستییەكان وتراوە و ئێستا ئەو یاریزانە بارودۆخی باشە، بەوەش هیرناندیز دەبێتە دووەم یاریزانی فەرەنسا لەم هەفتەیە تووشی كۆرۆنا بێت دوای ئەوەی رابیۆی یاریزانی یۆڤانتۆس بەهەمان هۆكار نەیتوانی لەیاری كۆتایی بەشداری بكات، هیرناندیز رۆڵێكی گەورەی هەیە لەگەڵ یانەی میلان و لەم وەرزە و لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتی یەكان بەشداری لە 9 یاری كردووە و دوركەوتنەوەشی لێدانێكە بۆ یانەكەی، كە زنجیرەیەك یاری بەهێز لەپێشیەتی و لەدوو هەفتەی داهاتوو میلان لەگەڵ ڤیرۆنا و بۆلۆنیا لە كاڵچۆ یاری دەكات و لەچامپیۆنس لیگیش دەبێتە میوانی پۆرتۆی پورتوگالی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە