کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دۆرتمۆند شوێنگرەوەی هالاندی دیاریكرد

.

01:30 PM - 14/10/2021

 یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لەئێستاوە بیر لەوە دەكاتەوە شوێنگرەوەیەكی شایستە بۆ ئیرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجی بدۆزێتەوە، پێشبینی دەكرێت هاوینی داهاتوو هالاندی تەمەن 20 ساڵ ریزەكانی دۆرتمۆند بەجێ بهێڵێت كە مەرجی شكاندنی گرێبەستەكەی 75 ملیۆن یۆرۆیە و لەلایەن ژمارەیەك یانەی گەورەی ئەوروپا چاودێری دەكرێت، بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی : دۆرتمۆند ناتوانێت رێگری لەرۆیشتنی هالاند بكات ئەوەش لەبەر رۆشنایی ئەو گرنگیپێدانەی لەلایەن یانەكانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و مان سیتی و چیڵسی و پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن پێی دەدرێت، بۆیە لەئێستاوە دەستی بەدیاری كردنی شوێنگرەوەكەی كردووە كە رۆژنامە ئەڵمانیەكە دەڵێت : سیباستیان هالری هێرشبەری ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵندی شوێنگرەوەی یەكەمی هالاندە لەدۆرتمۆند كە ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش دەكات لەگەڵ یانەكەی لەئاستی ناوخۆی و كیشوەریش، لەلایەكی ترەوە : كەریم ئادیمی هێرشبەری رێد بۆڵ سالسبۆرگی نەمساوی یەكێكی ترە لەداواكراوەكان لەلایەن دۆرتمۆند بەڵام بەدەستهێنانی تواناكانی كارێكی قورسە بەهۆی ئەوەی لەیانە گەورەكان داواكراوە، جێی باسە : سیباستیان هالر لەمانگی كانونی دووەمی رابردوو لەبەرامبەر 22 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ لەیانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزیەوە پەیوەندی بەئەیاكس كرد و گرێبەستەكەشی تاهاوینی ساڵی 2025 درێژەی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە