کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راهێنانەكانی ریاڵ مەدرید هەواڵی خۆشی بۆ ئەنچیلۆتی هێنا

.

01:29 PM - 14/10/2021

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دواجار هەواڵێكی خۆشی پێگەیشت ئەویش گەرانەوەی یاریزانە پێكراوەكانی بوو كە لەپێگەی لای چەپی یاریگا یاری دەكەن، لەسەرەتای ئەم وەرزەوە ریاڵ مەدرید یاریەكانی بەبێ هیچ یاریزانی سەرەكی لای چەپی یاریگا ئەنجامداوە ئەوەش ئەنچیلۆتی ناچار كردووە گۆڕانكاری زۆر بكات لەهیڵی دواوە كە زۆرجار  بووەتە هۆی دروستبوونی كێشە بۆ یانەكە، رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردەوە: لەگەڵ كۆتایی هاتنی ماوەی وەستانی نێودەوڵەتی ریاڵ مەدرید تواناكانی فیرلاند میندی و مارسیلۆی بۆ گەرایەوە لەپاڵ میگێل گۆتیرێز، رۆژنامەكە دەڵێت : ئەنچیلۆتی لەئێستاوە ناچار نییە داڤید ئەلابا و ناتچۆ فیرناندیزی دڵی بەرگریكاران لەلاكان بەكار بهێنێت، ئاماژەی بەوەشكردووە: فیرلاند میندی پشكی زیاتری بەردەكەوێت تا بەشێوەیەكی سەرەكی بەشداری بكات كە لەماوەی دوو وەرزی رابردوو لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئەزمونی باشی وەرگرتووە، ئەمە جگە لەتوانا جەستەیی و هاوسەنگیەكەی لەهیڵی بەرگری و هێرش بردنیش، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەرانەوەی و سەرلەنوێ بەشداریپێكردنی لەیاریەكان كەمێك كاتی پێویستە لەبەرئەوەی لەدوای یاریەكەی چیڵسی لەیاری گەرانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی وەرزی رابردووی چامپیۆنس لیگ لەهیچ یاریەكدا بەشداری نەكردووە، هەروەها ئەستەمە ئەنچیلۆتی زۆر پشت بەمارسیلۆ ببەستێت بەهۆی پاشەكشەكردنی ئاستیەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە