کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نیوكاسڵ یونایتد دوو ئەستێرەی یۆڤانتۆسی كردۆتە ئامانج

.

01:27 PM - 14/10/2021

 راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیتاڵی ئاشكرایكرد: یانەی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی بەنیازی ئەنجامدانی دوو گرێبەستی گەورەیە لەیانەی یۆڤانتۆس لەمیركاتۆی هاوینی داهاتوو، لەچەند رۆژی رابردوو سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە خاوەندارێتی یانەی نیوكاسڵی بەدەستهێنا ئەوەش مانای ئەوەیە خاوەنی نوێی یانەكە برە پارەیەكی زۆر دابین دەكات لەپێناو بەهێزكردنی پێكهاتەی یانەكە، بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی تۆتۆسپۆرتی ئیتاڵی: كارگێڕی نوێی یانەی نیوكاسڵ بڕی 250 ملیۆن یۆرۆی تەرخان كردووە لەپێناو بەهێزكردنی یانەكە لەماوەی سێ ساڵی داهاتوو، رۆژنامەكە دەڵێت: هەریەكە لەفیدریكۆ كییزا و ماتیاس دی لیختی یاریزانانی یانەی یۆڤانتۆس لەسەروی لیستی داواكراوەكانن بۆ میركاتۆی هاوینی داهاتوو، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كارگێڕی نوێی نیوكاسڵ زۆر سەرسامە بەئاستی ئەو دوو ئەستێرەیە هەرچەندە رۆیشتنیان لەبیانكۆنێری قورسە، بەتایبەت كییزا كە ئێستا خانمە پیرەكە هیوایەكی زۆری پێ بەستۆتەوە بۆ داهاتوو، لەلایەكی ترەوە نیوكاسڵ چەند ئەستێرەیەكی تری لەكاڵچۆ كردۆتە ئامانج بەنمونەی ئارون رامسی لەیۆڤانتۆس و فرانك كیسی لەمیلان و مارسیلۆ برۆزۆڤیچ و ستیزان دی فری لەئینتەرمیلان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە