کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاری كەین لەلایەن ریاڵ مەدرید گرنگی پێدەدرێت

.

01:25 PM - 14/10/2021

 جارێكی تر یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی هاری كەینی هێرشبەری یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی خستە ناو لیستی ئەو یاریزانانەی گرنگی پێ دەدات دوای ئەوەی لەهاوینی ساڵی 2019 شكستی هێنا لەگواستنەوەی، لەو بارەیەوە پێگەی دیڤینسا سەنترال نزیك لەیانەی ریاڵ مەدرید ئاشكرایكردووە: یانەی شاهانە سەرلەنوێ گرنگی بە هاری كەین دەدات بەو ئامانجەی لەكۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بكات، لەمیركاتۆی هاوینی رابردوو مانچستەرسیتی هەوڵی دا گرێبەست لەگەڵ كەین ئیمزا بكات بەڵام تۆتنهام مەرجی دەستەبەرداربوونی ئەوە بوو بەكەمتر لە 150 ملیۆن پاوەند رازی نابێت بەفرۆشتنی، رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە: هاری كەین بژاردەی یەكەمی فلۆرینتینیۆ پێرێرزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید نییە بەڵكو بژاردەی سێیەمە لەدوای كیلیان مباپێ و ئیرلینگ هالاند، جێی باسە: هاری كەین لەپێشتردا ئاماژەی بەوەكردبوو ئارەزوو دەكات بچێتە یانەیەك كە هاوكاری بكات بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكان كە لەتۆتنهام نەیتوانیوە ئەو ئامانجەی بەدی بهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە