کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو یاری هەفتەی 9 ی لالیگا دواخرا

.

01:23 PM - 14/10/2021

لیژنەی باڵای وەرزشی ئیسپانیا بریاری دواخستنی دوو یاریی لەخولی یانەكانی وڵاتەكەیدا، بەهۆی بەرێوەچوونی یارییەكانی پاڵاوتنی كیشوەرەی ئەمریكای باشوور لەرۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەم هەفتەیە بۆ گەیشتنە دوا یارییەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ  لیژنەی باڵای وەرزش لە ئیسپانیا بریاریدا یاریی نێوان یانەكانی ریاڵ مەدرید بەرامبەر ئەتڵەتیك بلباو و ئەتڵەتیكۆ مەدرید لە بەرامبەر گرانادا لەمیانی ڕكابەریەكانی هەفتەی 9ی لالیگا دوابخات، ئەمەش بەهۆی بەشداری كردنی ژمارەیەك  یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەكانی ئەمریكای باشوور لەپاڵاوتن، كە ناتوانن لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بە ریزی یانەكانیانەوە بكەن، هەروەها سەبارەت بەدواخستنی ئەو یاریانە لیژنەی باڵای وەرزشی ئیسپانیا بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوە: لەسەر داواكاری یەكێتی تۆپی پێ ی جیهان فیفا  و دوای درێژكردنەوەی ماوەی پەیوەندی كردنی یاریزانان بەیانەكانیان بریاری دواخستنی یارییەكانیان داوە كە كاریگەری لەسەر ئاستی یانەكانیان دروست دەكەن،  بەتایبەت كە بریارە رۆژی 19ی ئەم مانگەش ركابەرییەكانی جەولەیەكی تری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستپێبكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە