کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو جەولەی 12ی پاڵاوتنی ئەمریكای باشوور دەستپێدەكات

.

01:20 PM - 14/10/2021

لەئەمریكای باشوور ئەمشەو سەعات 11 بەكاتی هەرێمی كوردستان بەیاری نێوان بۆلیڤیا و پاراگوای ركابەرییەكانی جەولەی 12ی  پاڵاوتنەكانی ئەمریكای باشوور بۆ گەیشتنە دوا یارییەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ دەستپێبكات، بۆلیڤیا كە جەولەی پێشوو بەگۆڵێك سەركەوتنی لەبەرامبەر پیرۆ تۆماركرد خاوەن 9 خاڵەو لەپلەی نۆیەمدا، لەبەرامبەردا پاراگوای یاری جەولەی پێشوی بەچیلی دۆران وبە12 خاڵ پلەی شەشەمی گرتووە و  هەوڵدەدات سەركەوتن تۆمار بكات تا لەبازنەی ركابەریكردن لەسەر بلیتی گەیشتنە مۆندیال دورنەكەوێتەوە، لەیاریەكی تردا كە سەعات 12ی شەو دەستپێدەكات هەردوو هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا و ئیكوادۆر بەیەك دەگەن، كۆلۆمبیا 15 خاڵی هەیە لەپلەی پێنجەم لەبەرامبەردا  ئیكوادۆر بە 16 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە سێ خاڵی یاریەكە بۆ هەردوو لازۆر گرنگە لەپێناو مانەوەیان لەپێشەوەی ریزبەندی، لەسەعات 2و30 دەقیقەی بەرەبەیانی هەینی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەیاریگای مۆنیمۆنتال پێشوازی لە پیرۆ دەكات، بردنەوەی ئەردەنتین لەم یاریە زۆر نزیكی دەكاتەوە لەگەیشتنە جامی جیهانی و سكالۆنی راهێنەر بەپشت بەستن بەمیسی و هاورێكانی ئامانجیانە لەیاریگاو بەردەم هاندەرانیان سەركەوتنێكی شایستە تۆمار بكەن كە ئێستا و پێش ئەم یاریە ئەرجەنتین بە 22 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە بەڵام پیرۆش پێویستی بەسێ خاڵی ئەم یاریە لەپێناو نزیكبوونەوە لەپلەكانی پێشەوە، لەسەعات 3شدا هەردوو هەڵبژاردەی چیلی و ڤەنزوێلا بەیەك دەگەن،  سەعات 3 و 30 دەقیقەی بەرەبەیانی هەینی هەڵبژاردەی بەرازیل لەپێناو قەرەبوكردنەوەی یەكسان بوونی جەولەی پێشوو و پارێزگاریكردن لەتۆمارە خاوێنەكەی بەبێ شكست لەئەركێكی قورسدا میوانداری ئۆرۆگوای دەكات، بەرازیل بە 28 خاڵ لوتكەی ریزبەندی گرتووە، بەڵام ئۆرگوای 16خاڵی هەیە لەپلەی چوارەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە