کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكسیك پارێزگاری لەپێشەنگی ریزبەندی پاڵاوتنەكانی كۆنكاكاف كرد

.

01:17 PM - 14/10/2021

هەڵبژاردەی مەكسیك پارێزگاری لەپێشەنگی ریزبەندی پاڵاوتنەكانی كۆنكاكاف كرد دوای ئەوەی لەجەولەی شەشەمی پاڵاوتنەكان و دور لەیاریگای خۆی بە 2 گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی لەبەرامبەر هەڵبژاردەی سلفادۆر تۆماركرد،  لەگێمی یەكەمی یاریەكەدا یاریزانانی مەكسیك باشتر یاریان كرد و بەگۆڵێك پێشكەوتن،  گۆڵەكەش هیكتۆر مۆرینۆ لەدەقیقەی 30 ی تۆماری كرد، لەسەرەتای گێمی دووەم كێشەكانی سلفادۆری خاوەن یاریگا زیادی كرد دوای ئەوەی ناوبژیوان بەكارتی سور ماریۆ جاكۆبۆی كردە دەرەوە، بەڵام زۆری نەخایاند و  ژمارەی یاریزانانی مەكسیكیش بوو بە 10 یاریزان بەهۆی ئەوەی نیستۆ ئاراوخۆ دووەم كارتی زەردی وەرگرت و لەدەقیقەی 67 بەكارتی سور كرایە دەرەوە، لەدەقیقەی یەكی كاتی زیادكراوی یاریەكە ناوبژیوان لێدانێكی پەناڵتی بۆ مەكسیك ئەژماركرد و رائول خیمینێز لەدەقیقەی3ی كاتی زیادكراودا سەركەوتووانە جێبەجێیكرد و گۆڵی دووەمی پێ تۆماركرد، سەرەنجام مەكسیك یاریەكەی بە2 گۆڵی بێ بەرامبەر بەسودی خۆی كۆتایی پێهێنا و پارێزگاری لەپێشەنگی ریزبەندی كرد بەجیاوازی 3 خاڵ لەپێش ئەمریكای دووەم بەڵام سلفادۆر بە5 خاڵ لەپلەی حەوتەم مایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە