.
01:13 PM - 14/10/2021
لەقۆناغی دووەمی جامی تۆپی پێی یانەكانی عێراق پێشمەرگەی سلێمانی سەركەوتنێكی گرنگ و مەزنی بەدەستهێنا، ئەمەش دوای ئەوەی لە یاریگای خۆی میوانداری ئەمواجی موسڵی كرد و توانی لە هەردوو گێمەكە چوار گۆڵ تۆمار بكات و شكست بە یانە موسڵییەكە بهێنێت و سەركەوتنێكی گرنگ و گەورە بۆ خۆی بەدەست بهێنێت، ئەمە دووەم بردنەوەی لەسەر یەكە لەم قۆناغەدا پێشمەرگە تۆماری دەكات، لەیاری پێشوو توانی بە گۆڵێكی بێوەڵام لە مەسافی بباتەوە و ئەم یاریەش بە تۆماركردنی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر ئەمواجی توشی شكستكرد، بەم بردنەوەیەش پێشمەرگەی سلێمانی توانی سەربكەوێت بۆ قۆناغی 32.
bAgxv0NfBRA
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە