کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمسیۆنی باڵا: ئەنجامی هەڵبژاردنەكان قابیلی گۆڕانكارین

.

11:24 AM - 14/10/2021

حەسەن سەلمان بەڕێوەبەری بەشی زانیاری و پەیوەندییە جەماوەرییەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: ئەنجامە سەرەتاییەكانی پرۆسەی دەنگدان ڕاگەیەندرا، لەبەرئەوەی بڕیاری ناچاری هەبوو بۆ راگەیاندنی ئەو ئەنجامانە لە 24 سەعاتدا، بەڵام ئەنجامەكان قابیلی گۆڕانكارین و دەبێت چاوەڕوانی ئەنجامی كۆتایی بكرێت و دوای سكاڵاكانیش، ئەوكات ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەندرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو ئەنجامانەی كە راگەیەندران، دوای زیادكردنی ژمارەیەك وێستگە گۆڕانكاریان بەسەردا هاتووە ئەوەش شتێكی ئاساییە.
حەسەن سەلمان ئەوەشی خستەڕوو: هیچ جۆرە فشارێك كاریگەری لەسەر كۆمسیۆن دروست ناكات و پرۆسەی دەنگدانیش هیچ كەموكوڕیەكی نەبوە، تا ئێستاش هیچ سكاڵایەكی سور لەبارەی پرۆسەی دەنگدانەوە تۆمار نەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە