کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەوی ڕابردوو داعش پەلاماری گوندی لهێبانی سەر بە ناحیەی سەرگەڕانی داوە

.

10:31 AM - 14/10/2021

تیرۆریستانی داعش بەردەوامن لە كردەوە تیرۆریستییەكانیان، لەو چوارچێوەیەدا غازی فەیسەڵ فەرماندەی هێزی خۆبەخشی پێشمەرگە لەسنووری مەخمور - گوێڕ ڕایگەیاند: شەوی  رابردوو  سەعات  11ی شەو پێنج چەكداری داعش بەجلوبەرگی سەربازییەوە چوونەتە ناو گوندی لهێبان و دوای ئاشكرابوونیان لەلایەن هاوڵاتیانی گوندەكەوە تەقەیان لێكراوە ‌و داعشەكانیش بەرەو چیای قەرەچوغ هەڵاتوون.
راشیگەیاندووە: مەبەستی تیرۆریستان رفاندنی هاوڵاتیان بووە، بەڵام ئەو كارەیان بۆ نەكراوە و دواتر كە هەڵاتوون ژمارەیەك مۆبایلیان لێ بەجێماوە كە لە هاوڵاتیانی سنوورەكەیان سەندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە