کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەژماركردنەوەی دەنگەكان لەعیراق دەستیپێكرد

.

10:58 PM - 13/10/2021

بەئامادەبوونی نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەكانی عیراق پرۆسەی ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێكرد.
لێپرسراوانی كۆمسیۆن دەستیانكرد بەجیاكردنەوەی دەستی دەنگی ئەو سندوقانەی دەنگەكانی ئەژمارنەكراوە بەهۆی كێشەی هونەری.
بەپێی وتەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەعیراق ئەنجامەكان ڕادەگەیەنرێت لەدوای تەواوبوونی ئەو پرۆسەیە و هاتنی ئەنجامەكان لەسەرجەم ناوەندەكانی دەنگدان بەهۆی دواكەوتنی گەیشتنی ئەنجامی هەندێكیان بەهۆی شكستی ئەو میمۆرییەی داتاكانی دەنگدانی لەسەرە ئەمباركراوە.

Sv-rC0KeJdM

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە