کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانگی ئەیلول هاوڵاتیانی عیراق 990 خانوویان لە توركیا كڕیووە

.

07:18 PM - 13/10/2021

دەستەی ئاماری توركیا ئاشكرایكردوە: لەمانگی ئەیلولدا هاوڵاتیانی عیراق لەپلەی دووەمی ریزبەندی گەورە كڕیارانی خانووبەرەی توركیادا بوون.
دەستەی ئاماری توركیا لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاندووە: لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا 6 هەزار و 630 یەكەی نیشتەجێبوونیان لە سەرتاسەری توركیا بەهاوڵاتیانی بیانی فرۆشتووەو بەراورد بەهەمان مانگی ساڵی رابردوو رێژەی فرۆشتنی خانووبەرە لەسەدا 26 بەرزبۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: مانگی رابردوو هاوڵاتیانی ئێرانی هەزارو 323 یەكەی نیشتەجێبوونیان لەتوركیا كڕیووەو لەپلەی یەكەمی گەورە كڕیارانی خانووبەرەی ئەو وڵاتەدا هاتوون، دوای ئەوانیش هاوڵاتیانی عیراقی بەكڕینی 990 یەكەی نیشتەجێبوون لە پلەی دووەمدا هاتوون، هاوڵاتیانی روسیاش لە پلەی سێیەمدا هاتوون و لەو مانگەدا 504 یەكەی نیشتەجێبوونیان كڕیووە.
دەستەی ئاماری توركیا ئەوەشی خستۆتەڕوو: لەسەرەتای ساڵی 2021 تا كۆتایی مانگی ئەیلول 37 هەزارو 479 یەكەی نیشتەجێبوونیان لە سەرتاسەری وڵاتەكەیان بەهاوڵاتیانی بیانی فرۆشتووەو بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو رێژەی فرۆشتنی خانووبەرە لەسەدا 43 زیادیكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە