کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ی عیراق ئامادەیە

.

06:57 PM - 13/10/2021

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت: رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو ئامادەكراوە و تێیدا نرخی نەوت بە 50  دۆلار دیاریكراوە.
راوێژكاری دارایی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2022 ئامادەكراوەو دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دەكرێت‌و پاشان رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە: لە رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا نرخی نەوت بە 50  دۆلار دیاریكراوە و كورتهێنانێكی گریمانەیی هەیە، كە لەرێگەی جیاوازی نرخی فرۆشتنی نەوتەوە پڕ دەكرێتەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: لە پێنج ساڵی داهاتوودا ئابووری عیراق بوژانەوە بەخۆیەوە دەبینێت‌و بەرهەمهێنانی نەوتیش 6 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە تێدەپەڕێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە