کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاووتوێی دابینكردنی نەوتی سپی و بەنزین دەكات

.

06:54 PM - 13/10/2021

ئەنجومەنی وەزیران هەرێمی كوردستان كۆبۆوە‌و تیایدا راپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تایبەت بەجێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینكردنی نەوتی سپی و بەنزین بە هەماهەنگی وەزارەتی نەوتی عیراقی تاووتوێكرا.
هەروەها لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ڕاپۆرتی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون سەبارەت بە بەرەوپێشچون و ئاستەنگەكانی بەردەم جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە چاكسازی و ڕێكخستنەوەی بواری باج لە هەرێمی كوردستان خرایەڕوو و چەند ڕاسپاردەیەك ئاڕاستەی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كراون.
هاوكات تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە، تایبەت بوو بە پێشنیاری راسپاردنی هەریەك لە وەزیری داد، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران ، بۆ بەدواداچوونی ئەو داوا یاساییانەی كە لە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق دەردەچن و پەیوەندیدارن بە هەرێمی كوردستانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە