کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەگوێرۆ و دیمبلی گەرانەوە بۆ راهێنانەكانی بەرشەلۆنە

.

11:30 AM - 13/10/2021

 یانەی بەرشەلۆنە راهێنانە ئامادەكاریەكانی دەستپێكرد بۆ روبەروبونەوەی یانەی ڤالانسیا لەرۆژی یەكشەممەی داهاتوو لەیاریگای كامپ نو و لەمیانی یاریەكانی هەفتەی 9 ی لالیگای ئیسپانی  راهێنانەكان هەواڵی خۆشی بۆ رۆناڵد كویمانی راهێنەر پێ بوو ئەویش بەشداری كردنی عوسمان دیمبلی فەرەنسی و سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی بوو كە لەپێكانەكانیان چاك بونەتەوە و زۆر نزیك بونەتەوە لەبەشداری كردن لەیاریەكانی یانەكەیان  دیمبلی و ئەگوێرۆ بەشدارییان لەبەشێكی راهێنانە بەكۆمەڵەكان كرد لەگەڵ هاورێكانیان كە لەژێر سەرپەرشتی كویمانی راهێنەر بەرێوەچوو و هیواخوازە بەزویی بگەرێنەوە بۆ یاریەكان لەپێناو زیاد بونی بژاردەی بەردەستی .... بۆ هێڵی هێرش بردن و باشتر كردنی ئەنجامەكانی یانەكە جێی باسە : عوسمان دیمبلی لەكاتی بەشداری كردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا لەیۆرۆی 2020 لەرانیدا تووشی پێكان بوو و ناچار بوو لەوڵاتی فنلەندا نەشتەرگەری ئەنجامبدات  بەڵام ئەگوێرۆ لەبەستەری ناوەوەی پەنجەی قاچی تووشی پێكان بوو و تا ئەم كاتەش بەشداری لەهیچ یاریەكی بەرشەلۆنە نەكردووە لەدوای پەیوەندی كردنی بەو یانە كەتەلۆنیە لەهاوینی رابردوو دوای كۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مان سیتی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە