کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجامە بەراییەكان لە سایتی ڕەسمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سڕانەوە

.

12:13 AM - 13/10/2021

سەبارەت بە سڕینەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق لە سایتی ڕەسمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنەوە بە گەلی كوردستانی ڕاگەیاند: وەك لە كۆنگرەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەنوسی كۆمسیۆن ڕاگەیندرا سبەینێ هەژمار كردنەوەی دەستی بۆ زیاتر لە سێ هەزار وێستگە دەكرێتەوە كە دەكاتە لە سەدا شەشی كۆی بەشداربوانی هەڵبژاردن لە عیراق ، سەرچاوەكە وتیشی ئەو وێستگانە 60 هەزار دەنگ لەخۆ دەگرن و بەسەر سەرجەم پارێزگاكاندا دابەش بوون كە گورانكاری لە ئەنجامەكان دروستدەكات، بۆیە ئەنجامە بەراییەكان لە سایتی ڕەسمی سڕانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە