کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆرگن كلۆپ داوای ئەستێرەیەكی بەرشەلۆنە دەكات

.

09:40 AM - 12/10/2021

 راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئاشكرای كرد: یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی گرنگی زۆر دەدات بەئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ یەكێك لەئەستێرەكانی یانەی بەرشەلۆنە لەهاوینی داهاتوو   بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی: یۆرگن كلۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ داوای لەكارگێڕی یانەكەی كرد گرنگە گرێبەست لەگەڵ عوسمان دیمبلی فەرەنسی و هێرشبەری بەرشەلۆنە ئیمزا بكەن   گرێبەستی دیمبلی تەمەن 24 ساڵ لەگەڵ بلوگرانا كۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و تا ئەم كاتەش نەگەیشۆتە رێككەوتن لەگەڵ یانەكەی بۆ نوێ كردنەوەی   كلۆپ گرنگی بەوە نادات ئەو یاریزانە كێشەی پێكانی دوبارەی هەیە بەهۆی ئەوەی تەمەنی كەمە و دەتوانێت ئەو قۆناغە تێپەرێنێت   رۆژنامەكە رونیكردۆتەوە: مایكل ئیدواردز بەرێوەبەری وەرزشی رێدز ئامادەكاری بۆ كاروباری لایەنە داراییەكانی یەكلایی كردنەوەی ئەو گرێبەستە دەستپێكردووە   بەڵام لیڤەرپوڵ تاكە یانە نییە هەوڵی گواستنەوەی دیمبلی دەدات بەڵكو یانەی چیڵسی بەهەمان شێوە .... ئەو ویستەی هەیە بەدیاری كراوی لەلایەن تۆماس تۆشێلی راهێنەر كە لەكاتی راهێنەرایەتی بوروسیا دۆرتمۆند سەرپەرشتی دیمبلی كردووە و شارەزایە لەتواناكانی   ئەمە جگە لەوەی یانەكانی پاریس سان جێرمان و یۆڤانتۆس و مانچستەریونایتد و مانچستەرسیتی گرنگی بەتواناكانی ئەو ئەستێرە فەرەنسی یە دەدەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە