کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نیوكاسڵ یونایتد پلان بۆ گواستنەوەی گاریس بەیڵ دادەنێت

.

09:40 AM - 12/10/2021

یانەی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی گاریس بەیڵی ویڵزی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی خستۆتە ناو لیستی داواكراوەكان بۆ وەرزی داهاتوو   لەو بارەیەوە رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی دەڵێت: گاریس بەیڵ رەنگە ببێتە یەكێك لەگرێبەستەكانی هاوینی داهاتووی یانەی نیوكاسڵ یونایتد لەپاڵ چەند ناوێكی تر بەنمونەی كەیلۆر ناڤاس و ماورۆ ئیكاردی یاریزانانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و دیلی ئالی ئەستێرەی یانەی تۆتنهام هۆتسبێر   گرێبەستی گاریس بەیڵ لەگەڵ یانەی شاهانە لەمانگی حوزەیرانی داهاتوو تەواو دەبێت ئەو كات دەتوانێت بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بەیانەی نیوكاسڵ یونایتد بكات كە بەم دواییە بەسندوقی وەبەرهێنانی سعودیە فرۆشرا   رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە : ریاڵ مەدرید بەنیاز نییە گرێبەستی بەیڵ نوێ بكاتەوە و ئامانجیەتی دەستبەرداری مووچە زۆرەكەی بێت ئەمە جگە لەوەی زیاد لەوەی یاری دەكات تووشی پێكان دەبێت   وەرزی رابردوو گاریس بەیڵ بەشێوەی خواستن لەریزەكانی یانەی تۆتنهام هۆتسبێر یاری دەكرد  بەڵام بەو ئاستەوە دەرنەكەوت كە چاوەرێی دەكرا   بەڵام سەرەتای دەستپێكردنی لەم وەرزەدا لەژێر سەرپەرشتی كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵی لەریاڵ مەدرید باشتر بوو بەڵام جارێكی تر تووشی پێكان بوو  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە