کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەکێتیی حزبی بڕیارە قورسەکانە

.

09:36 AM - 02/10/2021

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبڕیار و گوتاری نەتەوەیی و نیشتمانیی لەپێناوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، تێکۆشاوەو خەباتی لەپێناوی نان و ئازادیدا کردووە.
یەکێتیی بەدرێژایی تەمەنی پڕ لەسەروەری خۆیدا، هیچ کاتێك نەچۆتە ژێر باری بڕیاری داگیرکەران ، بەڵکو هەمیشە بەگژ بڕیارو گوتاری داگیرکەراندا چۆتەوەو هەمووشیان ، زەبرو گورزی پێشمەرگەکانی یەکێتییان بەجۆرێك بینیووە ، کە هەرگیز بیریان نەچێتەوە.
پەلامارەکانی تۆپخانەی ئێران لە 1994 بۆسەر پێنجوێن و قەڵادزێ و هەڵەبجەو هێرشی زەمینی حەرەس جمهوری لە 31 ئابی 1996 بۆ سەر شاری هەولێرو هێرشی جەندرمەی تورك لەساڵی 1997 بۆ باڵەکایەتی و دۆڵی هیران،  بۆ بچوککردنەوەو لەقاڵبدانی یەکێتیی بوو بۆ ئەوەی لەپڕۆژە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانیدا دووری بخەنەوە.
بەڵام سەرەڕای هەموو پیلانەکان، یەکێتیی مایەوە.
بێگومان بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانیش لەعیراقدا، کە یەکەمجارە لەمێژووی پەرلەمانیدا ، لەعیراق ئەنجام دەدرێت، بڕیارێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە ، بەسەرۆکایەتی ئەمریکا، بۆ بیناکردنەوەی عیراق و کۆتاییهێنانیشە بەنەهامەتی گەلانی عیراق و داگیرکاری و دەستکێشی هێزی بێگانە.
یەکێتییش وەك هێزێکی پابەندی نێو هاوکێشە نیشتمانییەکانی عیراق وکوردستان ، بۆیە دووچاری زۆرترین سزاو گەمارۆ و گەلەکۆمەی داگیرکەران و دوژمنانی عیراق و کوردستان بۆتەوە، لەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازەی ئەمجارەشدا، پیلانگێڕە نێوخۆیی و دەرەکیەکان لەبۆسەدان بۆ یەکێتیی و هێزە پێشکەوتووخوازەکانی دیکەی عیراق، بۆیە ناکرێ دەنگدەرانی بێ ئاگا لەم هەموو پیلانەی دەورووبەرمان، سزای یەکێتیی بدەین، چونکە لەڕابردوو بینیمان، لەئەنجامی سزادانی یەکێتییدا، هاوکێشەی حزبی قائیدو زۆرینەی پەرلەمانی چی بەسەر کوردانی ئێزیدی و ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و بازاڕو بازرگانیدا هێنا، جگە لەزوڵمی پاشەکەوت و لێبڕین و لێخواردنی ناقانونی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانیشدا ، زەریبەی سەر نان و کەبابیشی هاتەسەر ، بۆ هەڵتەکاندنی گیرفانی هاوڵاتیان.

هەژار سدیق

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە