کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەست بەدیموکراتییەوە بگرن

.

05:56 PM - 01/10/2021

دەست بەدیموکراتییەوە بگرن

رێبین عومەر

لەم پرۆسەیەی هەڵبژاردن و دەنگداندا؛ گرنگە دەنگدەر، خەڵک بەگشتی هاوبەشی راستەقینەی پرۆسەکەبن. دیموکراسی بۆ خەڵکی کوردستان زامنی مانەوەی ئەم فرەییە؛ ئەوانەی خەڵک سارد دەکەنەوە و خۆیان کردۆتە ئەودیو پرۆسەکە روونە دژن..! بەرژەوەندییان تەنگ بۆتەوە بەو فاکتەرە خەڵک لە دیموکراسی بێهیوا دەکەن. چاویان دەبەستن.. تا ئەو کاتەی دەگەنە بەدیلی دیموکراتی؛ کە دیکتاتۆریەتی سەربازییە.
 لەعێراق کورد لە مێژووی رابردووی خۆیدا ماندوو بووە، قوربانی زۆرداوە بۆ گەیشتن بەم رۆژە.
تێکۆشانی رابردوو بەتایبەت خەباتی سەرۆک (مام جەلال) و تێکۆشەرانی سیاسی بۆ ئەوە بووە؛ عێراق لە دیکتاتۆریەتەوە بەرەو سیستمی فرەیی و دیموکراتی بچێت.
سەرباری گازندە و گلەیی و نەبوونی خزمەتگوزاریی و کانسەری گەندەڵی، هەرێم و کوردستان هەر باشترە لە ناوەراست و باشور ئەوە پاساو نییە بەڵکو بەراوردکاری قۆناغە؛ بۆ خەڵکی گرنگە هاوبەشی پرۆسەی دەنگدان بن و خۆیان بەخاوەنی بزانن..
پاک بوونەوەی پەرێزیی دیموکراتی بە خۆبەخاوەن زانیین دەکرێت، و بە هاوبەشی و دیاریکردنی هێزیی رەسەن دەبێت.
(هاوپەیمانی کوردستان) کە بەیەکەوەبوونی دوو هێزی سەرەکی پێکهاتووە؛ لە هەرێم بە رێبەری (قوباد تاڵەبانی) بژاردەیەکی سەنگینە لەم قۆناغەدا رووی تێنێن لەم پرۆسە گرنگەی نوێبوونەوەی پرۆسەی سیاسیدا.
دەست بە دیموکراتییەوە بگرن و فاشیزم و پۆپۆلیست و فرۆشراوی ئیستعارە هەڵمەبژێرن.
لەگەڵ هاوپەیمانی و (قوباد تاڵەبانی) بن رەنووەکە دەشکێنن ئەم رێبەری فرەییەیی دیموکراتی و پێکەوەیی و سەقامگیری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە