کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خاتوو شاناز لەگەڵ سەرپەرشتیارانی بازنەكانی هەڵبژاردن و ژووری عەمەلیات و کاندیدەکان و لێپرسراوی کۆمیتەکان كۆبووەوە

.

09:36 PM - 25/09/2021

ئەمڕۆ 25ی ئەیلول، لەبارەگای مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی(ی.ن.ك)، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بەرپرسی میحوەری سلێمانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، لەگەڵ سەرپەرشتیارانی بازنەكانی هەڵبژاردن و ژووری عەمەلیاتی میحوەر بەئامادەبوونی کاندیدەکانی هەردوو بازنەی(یەک و دوو)ی سلێمانی و لێپرسراوانی کۆمیتەکانی یەکێتی لەسنوری میحوەرەكەدا كۆبووەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا، كە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتی لەسنوری سلێمانی ئامادەی بوون، تاوتوێی ئەو پلان و کارانە كرا کە لەماوەی بانگەشە لە هەردوو بازنەکەدا لەلایەن ئەندامانی سەرکردایەتی و کۆمیتەکان جێبەجێکراوە بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، جەخت لە گرنگی روونکردنەوەی بەرنامە و پەیامی هاوپەیمانی كوردستان بۆ کۆمەڵانی خەڵک کرایەوە و هاوکات پێشنیازی نوێ لەوڕووەوە خرایەڕوو بۆئەوەی هەڵمەتی بانگەشەی هاوپەیمانی سەرکەوتووتربێت و باشتر هانی خەڵک بدرێت بۆ بەشداریكردن لەپرۆسەی هەڵبژاردن.

هەر لەمیانەی دیدارەکەدا، بەرپرسی میحوەری سلێمانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، لەچۆنیەتی بەڕێوەچوون و جێبەجێكردنی كارەكانی ئەندامانی سەرکردایەتی و کاندیدەکان و لێپرسراوی کۆمیتەکانی پرسییەوە، لەبەرامبەردا هەریەك لەهەڤاڵان لەگەڵ خستنەڕووی پوختەیەک لە کاروچالاکی و کێشەکانیان و پێشنیاز و راوبۆچوونیان بۆ باشتر ڕاپەڕاندنی هەنگاوەكانی داهاتوو باس كرد، تاوەكو پڕۆسەی هەڵبژاردنەكە لەسنووری بازنەكانی یەك و دووی سلێمانی بە سەركەوتوویی بەڕێوەبچێت.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، گرنگی هاوپەیمانێتی کوردستان روونكرایەوەو  جەخت لەوەكرایەوە لەئەنجامی ئەم هاوپەیمانێتییەدا یەكڕیزی نێو ماڵی كورد مسۆگەر دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە